2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
به‌پێی پڕۆژه بڕیاری په‌سه‌ندكراو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش؛ هێزی ئاشتی پارێز له كه‌رته‌كه جێگیر ده‌كرێت
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پرۆژه‌بڕیارێكی ئه‌مریكای له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه په‌سه‌ند كرد و بڕیاره هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه پێك بهێنرێت.
دوێنێ شه‌و، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه و تاوتوێی پرۆژه بڕیاری ئه‌مریكای كرد، كه پشتیوانیی پلانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له كه‌رتی غه‌ززه، دواتر له كۆی 15 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه 13 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و چین ده‌نگیان به پرۆژه‌كه نه‌دا. به‌ڵام دژایه‌تییشیان نه‌كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای كردن پلانه‌كه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت و پارێزگاری له ئاگربه‌ست و ڕأگرتنی جه‌نگ بكرێت.
به‌پێی پرۆژه‌بڕیاره‌كه ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی فه‌ڵه‌ستین پێك ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕووی مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه بوونیان ده‌بێت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش تا كۆتایی ساڵی 2027 ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت و پێویسته كاره‌كانی بكات.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هێزی سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كرێت كه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی و میسر ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كان و چه‌كداماڵین له گرووپه چه‌كداره‌كان و ڕاهێنانی پۆلیسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە