2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی داوای پەلەكردن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ غــ.ەززە دەكات
پەیام
بزووتنەوەی حەماس داوا لە نێوەندگیرەكان دەكات جووڵەی بەپەلە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ غەززە بكەن.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی فەڵەستینی (حەماس) داوای لە نێوەندگیرەكانی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست كردووە جووڵەی بەپەلە بۆ گرەنتیكردنی گەیاندنی هاوكارییە مرۆیی و پزیشكی و پەناگەییەكان بە غەززە بكەن و بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی ئاگربەست و ئاستەنگییەكانی داگیركەر بۆ گەیاندنی هاوكاری خێمە و كەرڤانەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە كەرتەكە پێویستی بە فرباگوزاری پەناگەی بەپەلە هەیە.
بانگەوازەكەی حەماس لە چوارچێوەی تێگەیشتن لە دۆخی مرۆیی لە غەززە دێت، كە تووشی كەمییەكی توند لە پێداویستییە سەرەكییەكان بووەتەوە.
حەماس جەختی لە فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر دەسەڵاتەكان كردەوە بە مەبەستی كردنەوەی دەروازەكان و ئاسانكاری گەیشتنی هاوكارییەكان بەبێ دواكەوتن.
هەروەها داوای خۆبەدوورگرتنی زیاتر لە تێكچونی دۆخی مەدەنییەكان كەمكردنەوەی كارەساتە بەردەوامەكان لە هەلومەرجی ئێستادا دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە