1 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوا ده‌كات په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌ت
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاگه‌یاند و، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقیش داوا ده‌كات په‌له بكرێت له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆككۆمار، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لێكدانه‌وه‌ی بۆ ماده‌ی 56ی ده‌ستوور كرد و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ، به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی خولی پێشووی په‌رله‌مان داده‌نرێت و له‌و ڕۆژه‌وه شه‌رعییه‌تی سیاسیی كۆتایی دێت.
له نووسراوێكی فه‌رمی كه واژووی مونزیر ئیبراهیم، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، ڕاگه‌یه‌ندراوه كه هاوكات ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كاربه‌ڕێكردن كه‌م ده‌كرێته‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها ئه‌نجوومه‌نی باڵا دادوه‌ریی عێراق بڵاوی كرده‌وه، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوونه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م پابه‌ندی ماوه‌ی ده‌ستووری بن بۆ پێكهێنانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە