2 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
ته‌یف سامی: قه‌رزه ده‌ره‌كییه دانپێدانراوه‌كانی سه‌ر عێراق سێ ملیار دۆلارن
پەیام
به‌پێی لێدوانی وه‌زیری دارایی، دۆخی قه‌رزه‌كانی
سه‌ر عێراق له ئاستێكی دڵنیاییدان و به گشتی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان سێ ملیار دۆلارن.
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق له لێدوانێكدا
سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق وتی: ئاستی قه‌رزی
گشتیی وڵات هێشتا له چوارچێوه‌ی سنووری پارێزراودایه و به‌رده‌وامن له دانه‌وه‌یان.
ناوبراو ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییانه‌ی
له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی یانه‌ی پاریسدان، سێ ملیار دۆلاری تێنه‌په‌ڕاندووه،
هاوكات 40 ملیار دۆلار قه‌رزی دیكه هه‌یه كه دانیان پێدا نه‌نراوه، سه‌باره‌ت
به قه‌رزی ناوخۆش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌پێی چوارچێوه‌ی ئاسایی ستاندارده جیهانییه‌كان
به‌ڕێوه ده‌برێت.
ته‌یف سامی ئاماژه‌ی كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی
كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌كانی داهاتوودا له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی
خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌وه، هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه باشتركردنی سیسته‌می
وه‌رگرتنی باج و گومرگ و به ئه‌لیكترۆنیكردنی كه‌رتی كاره‌با، ڕۆڵی گرنگیان ده‌بێت
له كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە