3 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وت: له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی توركیا له گفتوگۆداین
پەیام
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه
دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی
ڕێككه‌وتننامه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی عێراق-توركیا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت:
شاندێكی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی
نه‌وت، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی
ڕێگاكانی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو، ئه‌وه‌ش كه
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی سۆمۆ و نه‌وتی باكوور ئاماده‌ی دانوستانه‌كه بوون.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له كه‌رتی
وزه‌دا كراوه.
ده‌شڵێت: هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه
كه كه‌شی دانوستانه‌كان ئه‌رێنی بووه و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون،
هه‌نگاوێكی گرنگن به‌ره‌و داڕشتنی ڕێككه‌وتنێكی نوێ كه هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات
به‌هێز ده‌كات و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه
ستراتیژییه هاوبه‌شه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئه‌م دانوستانه‌دوای ئه‌وه دێت پێشتر ئه‌نقه‌ره
ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 1973ه‌وه واژوو كراوه و له ته‌موزی 2026
كۆتایی دێت نوێی ناكاته‌وه و داوایكرد ڕێككه‌وتنێكی نوێ واژوو بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە