2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: له ڕێككه‌وتنی 10ی ئادار مافه‌كانی كورد به‌هه‌ند وه‌رگیراون
پەیام
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵێت، ناكرێت سووریا بگه‌ڕێته‌وه
بۆ سیسته‌می مه‌ركه‌زی و ڕاشیگه‌یاند: نابێت توركیا هه‌سه‌ده به مه‌ترسی بزانێت.
له میانه‌ی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی مێپس له
دهۆك، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"
ڕایگه‌یاند: هه‌سه‌ده نه له‌ڕابردوو و نه ئێستا و نه له‌داهاتووشدا هێرشی نه‌كردووه‌ته
سه‌ر هیچ وڵات و ته‌نیا به‌رگریی كردووه بۆیه نابێت توركیا هه‌سه‌ده به مه‌ترسی
بزانێت.
له‌باره‌ی داهاتووی سووریاوه مه‌زڵوم عه‌بدی ڕایگه‌یاند:
ناكرێت دوای 15 ساڵ له جه‌نگ و ململانێ سووریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی،
به‌ڵكو پێویسته سووریا به شێوازی نامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه ببرێت.
هاوكات له‌باره‌ی ڕێككه‌وه‌تنی 10 ی ئادار كه
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆككۆماری سوریا واژوویان كردووه، فه‌رمانده‌ی گشتیی
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌ی چاره‌سه‌ر كرد و تیایدا
مافی كورد به هه‌ند وه‌رگیرا و ڕێگه‌ی گرت له دابه‌شبوونی سووریا، به‌ڵام هێشتا
هه‌موو خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆ نموونه ڕێگه نه‌دراوه ئاواره‌كانی عه‌فرین
و سه‌رێكانی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە