3 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
"به فرۆشتنی نه‌وتیشه‌وه؛ حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات"
په‌یام
به‌رپرسێكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ڵێت هه‌رێم 71%ی تێچووی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ به‌غداد دابین ده‌كات و به لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانه‌وه ده‌گاته له‌سه‌دا 60.
د. ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی سێقۆڵی نه‌وتییه‌وه ورده‌كاری نوێی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، له ئێستادا هه‌رێم مانگانه بڕی 665 ملیار دینار له داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی به كاش ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
به وته‌ی ناوبراو ئێستا كۆمپانیای سۆمۆ ڕۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ده‌فرۆشێت كه داهاته‌كه‌ی 545 ملیار دیناره، ئه‌مه جگه له 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی كه ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته سه‌ر حسابی به‌غدا.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌م هه‌نگاوه، هه‌رێم به داهاتی خۆی 71%ی تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی دارایی عێراقیش، ده‌ڵێت كۆی مووچه‌ی هه‌رێم 945 ملیار دیناره، دوای لێده‌ركردنی داهاته‌كانی هه‌رێم، ته‌نها 280 ملیار دینار واته 30% وه‌ك ئه‌رك له‌سه‌ر به‌غدا ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێچووی به‌رهه‌مهێنانیش هه‌ژمار بكرێت، هێشتا هه‌رێم نزیكه‌ی 60%ی خه‌رجی مووچه‌ی خۆی پڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له سه‌رده‌می فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمدا داهاتی نه‌وت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی سفر بووه و داهاته‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە