4 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. جۆرێكی نوێی ئه‌نفلونزای باڵنده ده‌ستنیشان كرا
په‌یام
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی مرۆڤ به جۆرێكی ده‌گمه‌نی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌مریكا تۆماركرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی واشنتۆنی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار، تۆماركردنی حاڵه‌تێكی تووشبوونی مرۆڤیان به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاگه‌یاند؛ جۆرێك كه پێشتر ته‌نها له باڵنده كێوییه‌كاندا به‌دی ده‌كرا و له مرۆڤدا نه‌بینراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، تووشبووه‌كه پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه و نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌یه، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌هۆی نیشانه سه‌خته‌كانی وه‌ك تای به‌رز، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و شێواوی هۆشه‌وه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پشكنینه‌كان هه‌ڵگرتنی ڤایرۆسه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی تووشبوونه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ره ماڵییه‌كان، كه ئه‌وانیش به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی كێوی ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه و مرداربوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌نته‌ره‌كانی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیان كرده‌وه كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێو دانیشتوواندا نزمه به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام دۆخه‌كه به وردی له‌ژێر چاودێریدایه.
شایانی باسه ئه‌م پێشهاته نوێیه له‌كاتێكدایه كه جۆره باوه‌كانی تری ئه‌نفلوه‌نزا هێشتا چالاكه و له ساڵی 2024ـه‌وه بووه‌ته هۆی تۆماركردنی نزیكه‌ی 71 حاڵه‌تی تووشبوونی مرۆڤ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە