3 کاتژمێر پێش ئێستا
193 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان هێرشی كرده‌وه سه‌ر هه‌سه‌ده و هۆشداری له دابه‌شكردنی سووریا ده‌دات
په‌یام
ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌دات له به‌شبه‌شكردنی سووریا و هه‌سه‌ده‌ش به هۆكاری شكستهێنانی ڕێككه‌وتنی 10ی ئازار ناو ده‌بات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له په‌یامێكی تونددا هۆشداریی دایه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌وه‌ی نه‌بنه ئامرازێك بۆ جێبه‌جێكردنی "ئه‌جێندای دابه‌شكردنی سوریا" له ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت له ئه‌نقه‌ره، جه‌ختی كرده‌وه كه توركیا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا به "كۆمه‌ڵگه‌ی خوشك و برا" ده‌زانێت و پشتیوانی له جموجوڵه دیپلۆماسییه نوێیه‌كان ده‌كات بۆ زامنكردنی ئاسایشیان.
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 10ی ئازاری نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده كرد وه‌ك زامنێك بۆ یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی 8ی كانوونی یه‌كه‌م، داوای تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كانی ڕابردوو و كاركردنی به‌پێی دیدگایه‌كی هاوبه‌ش كرد، هۆشداریشی دا له مه‌ترسی "سه‌پاندنی ده‌ره‌كی" و "خواستی فراوانخوازی" له ناوچه‌كه‌دا.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و مه‌یدانیش، ئه‌نقه‌ره هه‌سه‌ده‌ی به هۆكاری شكستهێنانی دانوستانه‌كانی تێكه‌ڵبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای سوریا ناوبرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە