5 کاتژمێر پێش ئێستا
299 جار خوێنراوەتەوە
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له كۆبوونه‌وه‌دایه
په‌یام
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ، به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به وردی شرۆڤه‌ی ئاستی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و دۆخی گشتیی پرۆسه‌كه ده‌كات.
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، گه‌یشتنه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ واقیعی نوێ و دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئاینده، هاوكات بڕیاردانه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست و ستراتیژیی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتووی كاری سیاسیی حزبه‌كه.
شایه‌نی باسه، له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و گفتوگۆكان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕ كراونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو بكاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە