3 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
لوتكەی تەندروستیی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێ كرد
پەیام
بۆ یەكەمجار لوتكەی تەندروستیی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە
بەڕێوە دەچێت و بڕیارە كێشەكانی كەرتی تەندروستی و چارەسەركانی بخرێنە ڕوو.
بڕیارە لوتكەی تەندروستی سێ ڕۆژ بخایەنێت و تیایدا قەیران
و بەربەستەكانی بەردەم پزیشكان و پەرستاران و كێشەی كەمیی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان
لە نەخۆشخانەكاندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و ڕاسپاردەكانیش بە یاداشتێك دەدرێنە حكومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە