3 کاتژمێر پێش ئێستا
905 جار خوێنراوەتەوە
دەرگای وەرگرتنی قوتابیانی هەرێم لە زانكۆكانی عێراق كرایەوە
پەیام
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی ماوەبەسەرچووی
هەرێمی كوردستان، بە فەرمی كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی
دوانزەی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق
ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەت، ئەم پڕۆسەیە لە ئەنجامی
لێكتێگەیشتن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و حكومەتی فیدراڵ
هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی بڕیارەكە، (400) كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی هەرێم
لە زانكۆكانی عێراق تەرخان كراوە، بە هەمان شێوە (400) كورسی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی
هەرێم بۆ دەرچووانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابین كراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە كردووە كە پڕۆسەكە بەتەواوی
ئەلیكترۆنییە و لە ئێستاوە دەرچووانی هەردوولا دەتوانن لەڕێگەی سیستەمی (زانكۆلاین)
و لینكە تایبەتەكانەوە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.
ئەم هەنگاوە وەك دەرفەتێكی گرنگ بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و
كولتووری لە نێوان خوێندكارانی شارە جیاوازەكان سەیر دەكرێت و دەرچووان دەتوانن
سوود لەم كورسییە تەرخانكراوانە وەربگرن بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئەكادیمییان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە