4 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهوو پشتیوانیی پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەكات
پەیام
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی پشتیوانیی ئەو یاسایەی كنێستی ئیسرائیلی
دەكات كە حوكمی لەسێدارەدان بەسەر دیلە فەڵەستینییەكاندا دەسەپێنێت.
تۆڕی فۆكس نیوزی ئەمریكی راپۆرتێكی لەبارەی پرۆژەیاسایەكی
پەرلەمانی ئیسرائیلییەوە بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، پرۆژە یاساكە گفتوگۆیەكی
توندی بەدوای خۆیدا هێناوە چونكە ڕێگە دەدات دیلە فەڵەستینییەكان لە ماوەی 90 ڕۆژدا
بە دەرزیی خنكاندن لەسێدارە بدرێن، هەروەها دەسەڵاتی دادوەرییش ناتوانێت سزاكە
سووك بكات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە سەرەتاوە بنیامین نەتەنیاهوو،
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی بە ئاشكرا پشتیوانیی پرۆژەیاساكەی نەدەكرد بەهۆی ئەوەی دیلە
ئیسرائیلییەكان لای حەماس بوون لە غەززە بەلام ئێستا بە فەرمی پشتیوانیی دەكات.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی زایۆنی بۆ میدیای بیانی
ڕایگەیاندووە، شتێكی ئاشكرایە كە نەتەنیاهوو پشتیوانیی پرۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان
دەكات، ئەمەش سزایەكی دادوەرانە بۆ دیلەكان.
لەو پرۆژەیاسایەی كنێستدا هاتووە، بە زۆرینەی سادەی
دادگا بڕیاری لەسێدارەدان دەسەپێنرێت و بڕیارەكەش نە دەستكاری دەكرێت، نە سووك دەكرێت
لەڕێی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕ یان لێبوردن، هەروەها هیچ دواخستنێكیش نایگرێتەوە. هەروەها
پێویستە دەسەڵاتی زیندانەكان لە ماوەی 3 مانگدا دیلە فەڵەستینییەكان بە ژەهر بخنێكێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە