3 کاتژمێر پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
ئیســ*ـرائیل بە پاساوی ناڕاست بۆردومانی سەر غـ*ـەز*زەی دەست پێ كردەوە
پەیام
دوای شەهیدكردنی 34 كەس لە كەرتی غەززە، سوپای زایۆنی
جارێكی دیكە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی غەززەی دەست پێ كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای داگیركەری زایۆنی زنجیرە بۆردومانی
كەرتی غەززەی كرد، لە ناوچەی خان یونس-ی باشووری كەرتی غەززە سێ كەس شەهید بوون، هەروەها
نەخۆشخانەی ناسر ڕأیگەیاند كەسێك بە تەقەی درۆنی ئیسرائیلی شەهید كراوە و تەرمەكەی
گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
هاوكات لە تۆپبارانی زایۆنیدا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان لە
گەڕەكی شوجاعییە لە شاری غەززە كەسێك شەهید بوو و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
بۆردومانەكانی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێن، لەدوێنێوە بەهۆی بۆردومانەكانەوە
34 كەس شەهید بوون و 77 ی دیكەش بریندار بوون. سوپا یبانگەشەی ئەوەی دەكات فەرماندەكانی
كەتیبەكانی قەسسامی بە ئامانج گرتووە بەڵام بزووتنەوەی حەماس ڕەتی كردەوە و ڕایگەیاند:
بنیامین نەتەنیاهوو دەیەوێت جەنگی كۆمەڵكوژیی غەززە دەست پێ بكاتەوە.
حەماس هەروەها داوای لە ئیداەری ئەمریكا كردووە وەفادار
بێت بەرانبەر بەڵێنەكانی و بەپەلە فشاری جددی بخاتە سەر قەوارەی داگیركەر و ناچاری
بكات ڕێز لە ڕێككەوتن و ئاگربەست بگرێت و هێرش و بۆردومانەكانی ڕابگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە