2 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

خەمیس خەنجەر داوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی سوننە دەكات

پەیام 

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی ڕایگەیاند: لە سۆنگەی گرنگیی یەكڕیزییەوە و هەوڵدان بۆ هاوهەڵوێستی كە داواكاریی و خواستی خەڵكی سوننەیە لە سەرجەم پارێزگاكان، داوا لە سەرۆكی هاوپەیمانی و حزبە سەركەوتووەكان دەكەم سبەی یەكشەممە كۆببینەوە و دەستكەوت و شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ بكەین.

هاوپەیمانی سیادەی سوننی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا كە 11ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو 14 كورسی بەدەست هێنا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند: ڕۆڵەكانی پێكهاتەی سوننی داوای دەوڵەتێكی دادپەروەر لە عێراق دەكەن و داوای باشكردنی دۆخی ئابوورییشی كرد.

لەلایەکیترەوە هەر ئەمرۆ لەگەڵ سەردانەكەی بۆ هەولێر، حزبی دەعوە نووری مالیكیی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كاندید كرد.

ئەنجوومەنی شوورای حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق بە كۆی دەنگ نووری مالیكی، ئەمینداریی گشتیی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو پاڵاوت.

لەوبارەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا، حزبی دەعوە جەختی لە پاڵاوتنی مالیكی بۆ ئەو پۆستە كردەوە و ڕایگەیاند: مالیكی ئەزموون و توانای سەركردایەتییكردنی وڵاتی لەم قۆناغەدا هەیە كە پێویستی بە حوكمێكی دروست و هاوسەنگیی سیاسی هەیە.

بڕیارەكەی حزبی دەعوە هاوكاتە لەگەڵ سەردانی ئەمڕۆی ناوبراو بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقەوە.

نوری كامیل مالیكی تاكە كەسە كە دوو خول سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە و لە ساڵی 2006 تا 2014 پۆستەكەی بەدەستەوە بووە، ئێستاش ڕكابەری سەرەكیی سوودانییە بۆ وەرگرتنەوەی كورسییەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەمیس خەنجەر داوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی سوننە دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەگەری سەرهەڵدانی كێبڕكێى كورد و سووننە لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار هەیە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا: دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق قبوڵ ناكەین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی ئاڵنگاریی مەترسیدار لە ڕووی ئابوورییەوە بە عێراق دەدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایەك دەكات، كە داوا دەكات بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: 130 تانه‌ پێشكه‌شكراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌یف سامی: قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ دانپێدانراوه‌كانی سه‌ر عێراق سێ ملیار دۆلارن

سەرەتا