1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
شەڕی پۆست و پلەی پارتی و یەكێتی پەرلەمان بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبات
پەیام
زیاتر لە ساڵێكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە و هێشتا نە حكومەت پێك هاتووە و نە سەرۆكایەتییش پەڕلەمان هەڵبژێردراوە. پارتی و یەكێتیش لەسەر پۆست و پشكەكانی كابینەی دەیەم ڕێك ناكەون، ئەمەش پەڕلەمانی خستووەتە بەردەم تیغی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و دوور نییە دوایین دەرمانی ئەم دەردە بێت، بەڵام ئەوەش بۆ خۆی ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاسایی دەبێتەوە.
كۆمەڵ هەر زوو ئەم خولەی بە دیزاینكراو ناو برد و ڕایگەیاند "پەرلەمان سەرپێ ناكەوێت" مامۆستا عەلی باپیریش داوای كرد هەڵبژاردنەكە دووبارە بكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە