03/12/2025
408 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. گۆڕێكی بهكۆمهڵ دۆزرایهوه و شوێنهواری ناوچهكهش دهڵێت مێژووهكهی هی چاخی ئاسنه
پهیام
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئیدارەی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە قەزای سیدەکان دۆزینەوەی گۆرێکی بەکۆمەڵی ڕاگەیاند کە ژمارەیان 11 کەس بووە.
عبدالوهاب سلێمان بەرێوەبەری شوێنەواری سۆران ڕایگەیاند، "مێژوی ئەم گۆڕانە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسن، کە ئێسکوپروسکی زیاتر لە یازدە پیاو بووە، ئەم دۆزینەوەیە مێژووی شارستانیەتی دوو هەزار و پێنج سەد ساڵەی ئەم ناوچەیە ئاشکرا دەکات، هەروەها لە سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوەکان شێوازی گۆڕە بەردینەکە و دۆزینەوەی ئێسکوپروسکی ئاژەڵی ئەسپ بووە پەیوەندیان بە مردووەکانەوە هەیە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە