پێش 1 هەفتە 611 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی سەر بنكەکانى ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەیان کوژراوى خستووەتەوە

پەیام 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوەندی سەربازی و هەواڵگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەیان كەس كوژراون كە بەشێكیان خەڵكی مەدەنین.

 لەم هێرشانەدا بنكەی سوپا لە گوندی میرەدێ و دوو بنكەی پاسەوانیی سنوور لە سەرشیوی سەقز بە تەواوەتی خاپوور كران، هاوكات بنكەی سوپای پاسداران لە گوندی دزڵی سەربە سەوڵاوا كرایە ئامانج، كە بەهۆیەوە لانیكەم ١٥ ئەندامی سوپا و هاووڵاتییەكی مەدەنی كوژران. 

جگە لەمانەش، بارەگای فەرماندەیی سنوورپارێزیی پارێزگای سنە لە گەڕەكی ئیسلامئاوا بە چڕی بۆردومان كرا، كە نزیك بە ئاوەدانییە، بەهۆیەوە جگە لە كوژرانی ژمارەیەك سەربازی ئێران چەندین هاووڵاتی كوردیش گیانیان لەدەستدا.

لەلایەكی دیكەوە، بنكەی سوپای پاسداران و چەند شوێنێی دیكە لە مەروان بۆردومان كران پاش بۆردومانەكان سەرجەم بەندكراوانی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد كراون.

لە بەرانبەردا ئیتڵاعاتی ئێران كورتەنامەی بەكۆمەڵی بۆ هاووڵاتییان ناردووە  داوا لە خەڵك كراوە زانیاری لەسەر هەر جۆرە جووڵەیەكی سەربازی و گواستنەوەیەكی چەك و تەقەمەنی پێان ڕابگەیەنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ١٧ دڕۆن ئاراستەی هەولێر کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشد لە کەرکووک پێنج کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەکارتى ئەلیکترۆنی؛ لە مانگێکدا دوو بوتڵى غاز بە نرخی ئاسایی بە هاووڵاتیان دەدرێت"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکە دەگرێتەوە؛ لافاو، تەرزە لە ئارادایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو درۆنێك كه‌وته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

سەرەتا