2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
دژی گرانیی كارەبا، پێوەرەكانی پڕۆژەی ڕووناكی لە دەڤەری ڕاپەڕین لێدەكرێنەوە
پەیام
بەهۆی گرانیی نرخی كارەباوە، شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان دژی پڕۆژەی (ڕووناكی) لە دەڤەری ڕاپەڕین فراوانتر دەبێت و هاووڵاتیانی دۆڵی شاورێ سەرجەم پێوەرە زیرەكەكانیان لێ كردەوە و چالاكوانانی ڕانیەش سكاڵای یاساییان تۆمار كرد.
لە لایەكی دیكەوە، دانیشتووانی شارەدێی سەركەپكانیش مۆڵەتیان تاوەكو 5ی 3 داوەتە بەرپرسان و هۆشداری دەدەن كە ئەگەر كێشەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە