2 کاتژمێر پێش ئێستا
290 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ: دوور نییە هێزی زەمینی بۆ ئێران ڕەوانە بكەم
پەیام
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: شەڕەكەیان دژی ئێران زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و دووریش نییە هێزی زەمینی بۆ ئێران بنێرن.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: نامەوێ ئۆپراسیۆنی ئێران درێژخایەن بێت بەڵام پێم وایە چوار هەفتە دەخایەنێت. ڕاشیگەیاند: شەپۆلێكی گەورەی هێرش بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە و تا ئێستا قسەم لەسەر نەكردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، خامنەیی و كەسە نزیكەكانی لە ئاسایشدا بوون و پێیانوانەبووە هێرش بكرێت بۆیە بە ڕۆژی ڕووناك كۆبوونەوەیان كردووە.
ترەمپ دەڵێت: ئێران لەسەر ئاستی سەركردایەتی زیانێكی گەورەی بەر كەوتووە و 49 كەسی سەركردەی لەدەست داوە، ئەمەش بە لێدانێكی بێوێنە بوو.
لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی كەنداو، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: سەرمان سووڕ ما لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، پێشمان وتن دەتوانین ڕێگە لە هێرشەكان بگرین. ئێستا وڵاتانی عەرەبیش دەیانەوێت شەڕ بكەن و بەشداری بكەن.
ترەمپ ڕاشیگەیاندووە: ئۆپراسیۆنەكە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و دوور نییە هێزی زەمینییش بۆ ئێران بنێرم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە