2 کاتژمێر پێش ئێستا
860 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق پۆستێكی باڵای لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرت
پەیام
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق و سەرۆكوەزیرانی پێشتری هەرێمی كوردستان، پۆستی كۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ كاروباری پەنابەران لە جیهاندا وەرگرت.
د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، 63 ساڵ، كەسایەتی سیاسیی دیاری هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لەگەڵ 11پاڵێوراوێكدا لەلایەن لیژنەیەكی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا، پۆستی كۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ كاروباری پەنابەرانی لە جیهاندا وەرگرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن چاوپێكەوتنی پاڵێوراوەكان لەلایەن لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ كراوە.
لای خۆیەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا، نەتەوە یەكگرتووەكان دیارییكردنی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشووتری عێراقی وەك كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئاشكرا كرد.
لەوبارەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە دا كە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان نووسراوێكی لەبارەی پڕۆسەی دیارییكردنی كۆمسیاری نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران و كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی (فیلیپۆ گراندی) كۆمسیاری ئێستا لە 31ی ئەم مانگەدا ئاڕاستە كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە