2 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: لەناو شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ لەناو شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی    12-12-2025
کەش / ئاسمان  بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان . 
.خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت  ( 10 – 20 ) کم/ک.  
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما /  بە 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت 
سبەى شەممە    13-12-2025
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت .  
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /   ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 14  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
12 – 12- 2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لەناو شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیانی لافاوەكان لە هەرێم دەخرێتە ئەستۆی دەسەڵات و وەبەرهێنەران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوكارییەكانی دەزگای بەخشین بۆ چەمچەماڵ بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات هه‌ینی و شه‌ممه‌ باران ببارێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركووك پشووی فه‌رمییه‌ وله‌ چه‌مچه‌ماڵ پشووی كه‌رتی خوێندنه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی به‌خشیندا؛ 100 خێزان به‌ بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاریی كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. ئاوه‌كه‌ ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی زیاتر له‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌ شوێنی ونبوونی دوورخستبوه‌وه‌

سەرەتا