2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندان بە مەبەستی پشتیوانی لە مامۆستا کرێ_کـ*ـار ئەنجام دەدەن
پەیام
وا بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئیتاڵیا لە لەندەنی پایتەختی
بەریتانیا، موسوڵمانانی ڕەوەندی کوردی خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 11:00 بە کاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و مەبەستی
سەرەکیش لێی باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی مامۆستا کرێکارە لە زیندانەکانی ئیتاڵیا.
ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکەن بچن بە دەم بانگەوازەکەیانەوە و بە گەرموگوڕی و بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەشداری لە خۆپیشاندانەکە بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە