1 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
زیانی لافاوەكان لە هەرێم دەخرێتە ئەستۆی دەسەڵات و وەبەرهێنەران
پەیام
دەستەی داكۆكیكردن لە سروشت و موڵكی سلێمانی ڕایگەیاند كارەساتی لافاوەكانی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەكییە بەرهەمی كردەوەی مرۆڤكردی بێویژدانی دەستەڵاداران و وەبەرهێنەرانە.
دەستەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت فراوانبوونی بێپلانی شارەكان و درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەبێ گەڕانەوە بۆ ماستەرپلان، ڕاڕەوە ئاوییەكانی تێكداوە و سروشتی خاكی گۆڕیوە، كە هۆكاری سەرەكیی دروستبوونی لافاوەكانە.
ڕاگەیاندنەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دەستەڵاداران كارەساتەكان بە "سروشتی" دەناسێنن، بەڵام لەبەردەم میدیای جیهانیدا دان بە "گۆڕانی سروشتی مرۆڤكرد" دەنێن.
دەستەكە هۆشداریشی داوە لەوەی كە ناوچەكانی تری وەك گۆیژە و سەرچناریش ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبنەوە ئەگەر پرۆژەكانی فراوانخوازانە بەردەوام بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە