2 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

کارمەندەکەى ئاسایش کە لە چەمچەماڵ بریندارکرا گیانیلەدەستدا

پەیام 

ئەو كارمەندەی ئاسایش كە لە چەمچەماڵ لەكاتی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا بریندار كرا كەمێك لەمەو بەر گیانی لەدەست دا.

كەمێک لەمەوبەر ئاكۆ سابیر كارمەندی ئاسایشی ڕۆژاوای سلێمانی كە دوێنێی لە قەزای چەمچەماڵ لە كاتی ئەكردا  بۆ پاسەوانی دابەشكردنی هاوكارییەكان بەسەر لێقەوماوانی قەزای چەمچەماڵ بە سەختی بریندار بوو گیانی لەدەست دا.

لە ڕووداوەكە سێ كەس بریندار بوون برینی دووان لە بریندارەكان سووك بوو و هەر لە قەزای چەمچەماڵ چارەسەری پێویستیان بۆ كرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە فیشەك بەر ملی كەوتبوو برینی ئاكۆ سابیر سەخت بوو و بەهۆیەوە گواستراوە بۆ شاری سلێمانی و خرایە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە.

هەر دوێنێ بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە كۆنتگرەیەكی ڕۆژناوەانیدا لەبارەی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند، كە تەقەكەرەكان بە مەبەستی كوشتن ئەو كارەیان كردووە و لە هێزەكەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك پێشمەرگەن.

لای خۆیشیەوە عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك لە ڕوونكردنەوەیەكیدا دەڵێ: ڕووداوەكە لەنێوان تیمێكی هێزەكانی ئاسایش و دوو پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕووی داوە كە زیاتر بە فەوجی من دەناسرێت.

عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك باسی لەوەیش كرد: كێشەكە بەهۆی پابەندنەبوونی پێشمەرگەكان بووە بەو ڕێكار و سەرەگرتنەی ئاسایشەكان بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكان پەیڕەویان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ناوەندی قەیران و كارەساتەكان: لە دوو ڕۆژدا هاوكارییەكان لە بەغدادەوە دەگەیەنینە چەمچەماڵ

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. زانیاریی لەبارەى ئەو ماڵەى بەهۆى دزەکردنى غازەوە تەقییەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەشێك لە پردەكانی ناحیەی لەیلان داڕووخاون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کارمەندەکەى ئاسایش کە لە چەمچەماڵ بریندارکرا گیانیلەدەستدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ تا ئێوارە ئەگەرى بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام هەیە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر ئاستی هەندەران دەزگای بەخشین هاوكاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ كۆدەكاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناسنامەی تەقەكەرەكەی ڕووداوەکەى ئەمڕۆی چەمچەماڵ ئاشكرا کرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق پۆستێكی باڵای لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرت

سەرەتا