3 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هاوپەیمانییەكى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین بەسەر زیرەكی دەستكردا پێكهێنا

پەیام

ئەمریكا پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین بەسەر ژیریی دەستكردا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ، شەممە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بەناوی "پاكس سیلیكا" بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەژموونی چین لە سەرچاوە زەمینییە دەگمەنەكان و پەرەپێدانی ژیریی دەستكرد و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو ڕاگەیاند.

ئامانجی هاوپەیمانییەكە بنیاتنانی زنجیرەیی دابینكردنی سەربەخۆیە كە پشت بە چین نەبەستێت، بەتایبەت لە چیپ و ماددە دەگمەنەكان كە بۆ تەكنەلۆجیا گرنگن.

ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەكە لە چوارچێوەی ستراتیژی فراوانتری "ئاشتی تەكنەلۆجی" لەگەڵ سەرنج لەسەر كەمكردنەوەی پشتبەستن بە چین لە پارچەی هەستیاردا دێت و هاوكاتە لەگەڵ دەستپێشخەرییەكانی ترەمپ بۆ سەربەخۆیی تەكنەلۆجی.

لە هاوپەیمانێتییەكەدا هەریەك لە یابان، كۆریای باشوور، سەنگافورە، هۆڵەندا، بەریتانیا، قەوارەی زایۆنی، ئیمارات و ئوستوڕالیا بەشداری دەكەن، ژمارەیەك كۆمپانیا و وەبەرهێنی گەورەی ئەو وڵاتانە لەخۆ دەگرن كە ڕێبەرایەتیی زنجیرەیی ژیریی دەستكرد لە جیهاندا دەكەن.

ئەمەو بەپێی هەواڵێكی پێگەی پۆلیتكۆ هەنگاوەكە لە وەڵامی كۆنتڕۆڵی چین بەسەر نیمچەدوورگەیەكدا دێت كە ماددە دەگمەنەكان لەخۆ دەگرێت و لە بوارەكانی سەربازی و مەدەنی و ژیریی دەستكرد و كۆمپیوتەردا بەكار دەهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هاوپەیمانییەكى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین بەسەر زیرەكی دەستكردا پێكهێنا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەمسا.. بڕیاری قەدەغەكردنی سەرپۆش بۆ كچانی خوار 14 ساڵ لە قوتابخانەكاندا درا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ماوەیەكی نادیار یەكێتیی ئەورووپا بە بڕی 210 ملیار یۆرۆ سامانی ڕووسیای بلۆك كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە پاساوی ماددەی هۆشبەر، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە هاوتا كۆڵۆمبییەكەیشی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: ڕه‌نگه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌واڵی خۆش ببیستین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

سەرەتا