13/12/2025 309 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ تا ئێوارە ئەگەرى بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام هەیە

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانىە هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و  ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تا ئێوارە ئەگەرى بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام هەیە، سبەینێش ئەگەرى نمە باران لە ئارادایە، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 13/12/2025
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تاکوو ئێوارە هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان هەیە. 
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (05-10) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت 
سبەى یەک شەممە 14/12/2025
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم . 
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05-10)  کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 8 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
13 – 12 -2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا