2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

پەیام

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتییی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: مانەوەی لەسەر داوای عێراق بووە و كۆتاییهێنان بە ئەركەكانیشی هەر بە داوای خۆیان بووە.

لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی تایبەت بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتییی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەو ئەركەی بە نێردەی یونامی سپێردراوە نزیكەی ئامانجەكانی خۆی پێكاوە، هەر بۆیە كاتی ئەوە هاتووە وەك وڵاتانی دیكە جڵەوی كاروبارەكان بگرنە دەستی خۆیان.

هەروەها جەختی لەوە كردەوە "ڕۆیشتنی نێردەكە بە واتای ئەوە نییە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڕوات، بەڵكو ئاژانسە تایبەتمەندەكانیان لە عێراق درێژە بە كارەكانیان دەدەن".

محەمەد حەسان ئەو دەستكەوتانەشی خستە ڕوو كە نێردەی یونامی توانیویەتی بەدەستیان بهێنێت، لەوانە: پشتیوانیكردنی عێراق لە بواری ئەمنی و لەنێوبردنی داعش، هەروەها هاوكارییكردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد و برەودان بە ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ.

قسەكانی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتییی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێك لە كاری نێردەكە ماوە و 31ی ئەم مانگە كۆتایی بە كارەكانی دێت و لە عێراق دەكشێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەوت كەس بە باران و لافاو لە عێراق و هەرێم گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌ سونییه‌كان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاگرتنی كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌فته‌كانی داهاتوو چاره‌نووسی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی كه‌سێكن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: دەبێت كارەكانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چڕتر بكرێنەوە

سەرەتا