2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
لیستی مووچه‌ی مانگی 12 ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و ئه‌مساڵیش ئه‌و مووچه‌یه نادرێت
لیستی مووچه‌ی مانگی 12ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كرا و ئه‌مرۆ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی 10یان وه‌رنه‌گرتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دویێنێ لیستی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه، ڕه‌وانه‌ی شاری به‌غداد كرا، بڕیاره ئه‌مرۆ ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ته‌نیا دوو هه‌فته‌ی ماوه بۆ ساڵی نوێی و تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12یان وه‌رنه‌گرتووه.
كه‌مته‌رخه‌می و بێباكیی به‌رپرسانی هه‌رێم له ئاست چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه وای له مووچه‌خۆران كردووه ته‌نیا هیوا له‌سه‌ر یه‌ك مووچه‌ی دیكه بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵچنن ئه‌ویش مووچه‌ی مانگی 10یه، به‌ده‌ر له‌وه به‌پێی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو مووچه‌خۆران زیاتر له مووچه‌یه‌كیان ده‌فه‌وتێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە