2 کاتژمێر پێش ئێستا
239 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
پەیام
فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات بە سەردانێك كە بە "بەهێزكردنی ڕەوتی دانوستانەكان" لێك دەدرێتەوە، سەردانی دیمەشق دەكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕاگەیەنرا كە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەكات و بڕیارە چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆككۆمار بكەوێت.
لەبارەی سەردانەكەوە، یاسر سلێمانی وتەبێژی شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: سەردانەكەی عەبدی بۆ دیمەشق ڕەوتی دانوستانەكان بەهێز دەكات.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن شاندەكەی هەسەدە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتیش لەخۆ دەگرێت و لە كۆبوونەوەكان لەگەڵ سەرۆككۆماری سووریا نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و فەڕەنسا و هاوپەیەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشیش ئامادە دەبن.
سەردانەكەی شاندی هەسەدە و مەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە چوارچێوەی چالاككردنی ڕێككەوتنی 10ی ئادارە لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی بە تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ سوپای سووریا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە