2 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا.. لەبەر ڕەگەزپەرستی كارمەندانی تەندروستیی بیانی دەستلەكاردەكێشنەوە
پەیام
دەستلەكاركێشانەوەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بیانی لە بەریتانیا بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە ئاستی پێوانەیی تۆمار كرد.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیان، جانێت دیكسۆن سەرۆكی ئەكادیمیای كۆلێژە پزیشكییە شاهانەییەكانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە: ژمارەیەكی پێوانەیی لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بیانی لە دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەكان بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ڕەگەزپەرستی و گوتاری دژ بە كۆچبەران دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.
جانێت دیكسۆن ئاماژەی بەوە كردووە "ساڵی ڕابردوو لە مێژووی شانشینە یەكگرتووەكاندا بەرزترین ئاستی دەستلەكاركێشانەوەی بیانییەكان لە دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەكان تۆمار كراوە، ئەو كرێكارە بیانیانەشی لە دوای چوونە دەرەوەی شانشینەكە لە یەكێتیی ئەورووپا ڕوویان لە وڵاتەكە كردووە بە ئاستی چەقبەستوو گەیشتوون، هەروەها ژمارەی مامان و پەرستارە نوێیەكان بۆ كەرتی تەندروستی بەشێوەیكی بەرچاو دابەزیوە".
سەرۆكی ئەكادیمیا پزیشكییەكەی بەریتانیا هۆشداری لە داڕمانی كەرتی تەندروستی وڵاتەكەی لە حاڵەتی كەمبوونەوەی كرێكارانی بیانی دا و ڕوونیكردەوە: گوتاری دوژمنكارانەی هەندێك لە سیاسییەكان دژی كۆچبەران، دروشمە ڕەگەزپەرستییەكان لە میدیاكاندا، ئازاردانی زارەكی بیانیان لەلایەن هەندێك لە نەخۆشەكانەوە، دیارترین هۆكارەكانی پشت دەستلەكاركێشانەوەكانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە