1 کاتژمێر پێش ئێستا
705 جار خوێنراوەتەوە
شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین لە سنووری دهۆکەوە دەستپێدەکات و تا شەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانەکە تا بەرەبەیانی شەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
بەفربارین: لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان (سەروو ١٠٠٠ مەتر) ئەگەری بەفربارین هەیە.
پلەی گەرما: سبەی گەرما ٤ بۆ ٧ پلە نزم دەبێتەوە.
زۆرترین باران: پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی سۆران و راپەڕین زۆرترین رێژەی باران ببارێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە