2 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
لە شارۆچكەی حاجیاوا گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی و هاوسۆزی كوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو
پەیام
لە شارۆچكەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوەی جەماوەریی چین و توێژە جیاوازەكان بۆ پاڵپشتی و هاوسۆزی كوردانی ڕۆژاوا بە ڕێوەچوو.
مامۆستایانی ئایینی، گەنجان، بە تەمەنەكان و سەرجەم توێژەكان داوا دەكەن ئەو زوڵم و ستەمە و داگیركاری خاكی كوردان كۆتایی پێ بهێنرێت.
بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی تایبەت بە ئاڵۆزییەكانی ڕۆژاوای كوردستان و هێرش و سوپای نوێی سووریا و بێبەڵێنی وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ پارێزگاریی لەو بەشەی كوردستان، بەڕێوە دەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە