2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی كەمی كارەبا و نەبوونى سووتەمەنى، دانیشتووانی باڵەكایەتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پەیام
لە كەشوهەوایەكی سارد و بەفراوی دانیشتووانی باڵەكایەتی لە قەزای چۆمان بەهۆی كەمی كارەبا ڕژانە سەرشەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران هەولێریان داخست.
خۆپیشاندەران دەڵێن: حكومەت باڵەكایەتی پشتگوێ خستوە نەكارەبا هەیە نەسوتەمەنی، لە ماوەی 24كاتژمێر تەنها 3 كاتژمێر كارەبامان پێ دەدەن.
ئەوان داوا دەكەن لایەنی پەیوەندیدار بێتە سەرخەت و كارەبای باڵەكایەتی چاك بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە