1 کاتژمێر پێش ئێستا 695 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: بە هەموو توانامانەوە و بەجددی كار بۆ پاراستنی ئاگربەست دەکەین

پەیام  

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت: بە هەموو توانامانەوە و بەجددی كار بۆ پاراستنی ئاگربەست دەکەین.

دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و براد كۆپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند: پاڵپشتیی ئەمریكا و سیاسەتی سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ پڕۆسەی ئاگربەست، هەروەها هەوڵەكانی باڵیۆز تۆم باراك بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان ئێمە و حكومەتی سووریا پرسێكی جددی و گرنگ و جێی پێزانینە.

لە نووسراوێكیدا لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس، مەزڵوم عەبدی ئەوەشی نووسیوە كە "ئێمە بە جددی و بەوپەڕی توانامانەوە هەوڵ بۆ تێكەڵبوونی ڕاستەقینەی هێزەكانمان و پاراستنی ئەو ئاگربەستەی ئێستا بەركارە دەدەین".

بەپێی زانیارییەكان دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هەسەدە، براد كۆپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا بە مەبەستی چاودێرییكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست سەردانی سووریای كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: بە هەموو توانامانەوە و بەجددی كار بۆ پاراستنی ئاگربەست دەکەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە قەزاى سیدەکان 15 سانتیمەتر بەفر باریوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بەفربارین زۆرینەی شارەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دووەم ڕۆژ قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ گردبوونەوەیان بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ڕێكخست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئەوەی لە ڕۆژاوای كوردستان دەگوزەرێت قڕكردنی میللەتە و دەبوایە پەڕلەمان وەك مەرجەع ڕۆڵ ببینێت"

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆ بووەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: هێرشەكانی سەر كۆبانێ تاوانی جەنگن و دیمەشق لێی بەرپرسیارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: ئاگربه‌ستمان نه‌شكاندووه‌ و په‌یوه‌ندیمان به‌ هێرشی ته‌لكۆچه‌ره‌وه‌ نییه‌

سەرەتا