2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دارایی ههرێم: ئهوانهی له ههژماری من خۆیان تۆمار نهكردووه مووچهی مانگی یهك ـیان پێ نادرێت
پهیام
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە ئهوانهی له ههژماری من خۆیان تۆمار نهكردووه مووچهی مانگی یهك ـیان پێ نادرێت
بهپێی راگهیهنراوێكی وهزارهتی دارایی ههرێم، بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لەیەک ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆر و سوودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و بۆ مووچەی ئەم مانگە نزیکەی ٧٠٠ هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان كۆبوهتهوه و له كۆبوونهوهكهدا بڕیاریانداوه بۆ ڕاگرتنی مووچەی مانگی یەکی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە یاخود کارتی بانکییان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
هەر لە كۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ڕێكاری پێویست لە گەڵ ئەو بانکانە بگیرێتەبەر کە لە مانگەکانی ڕابردوو کێشەی نەبوونی سەنتەری پەیوەندی و درەنگ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و کەمی ئامێریان ( ATM هەیە و هۆشداری توندیان پێ بدرێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەو کێشانە.
هاوکات پرسی کێشەکانی بانکی بازرگانی عێراقی ( TBI ) یەکێکی تر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بانکە چەندین کێشەی هەبووە لەوانە کێشەی تەکنیکی بەردەوام و دانەنانی ئامێری ڕاکێشانی پارە لە قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان و نەبوونی سەنتەری پەیوەندیکردن و کەمی ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەنتەری پارێزگاکان و درەنگ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانکە ناوی خۆیان تۆمار کردبوو لە ئێستادا بەشێوەی ئارەزومەندانە دەگوازرێنەوە سەر بانکی دڵخوازی دووەمی خۆیان و ئیجرائاتی پێویستیش لەگەڵ بانکی ناوبراو دەکرێت ، هەر بانکێکیش توشی سزا و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکان ببێتەوە لە پڕۆژەکە دور دەخرێتەوە، ئەم هەنگاوانەش هەر بانکێک دەگرێتەوە کە پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان و نەتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە مووچەخۆران بکات.
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی تۆمارکردنی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پڕۆژەی هەژماری من ، کە لەکۆی ٤٥٥ هەزار سوودمەند تا ئێستا ٤٣٨ هەزاریان زانیارییەکانیان وەرگیراوە و زیاتر لە ٣٥٤ هەزار کەسیشیان لە پڕۆژەکە تۆمار کراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەمیان تۆمار دەکرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە