2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی عێراق: دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی و پارتی بووه
په‌یام
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌ڵێت، دواخستنه‌كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی و پارتی بووه و داوای مۆڵەتی زیاتریان کرد بۆئەوەی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش یان شێوازی چوونە ناو پەرلەمان رێکبکەون.
هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌كانی پارتی و یه‌كێتی، داوایان لێ ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ڕێكبكه‌ون و پرۆسه‌كه ئاسان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی چوارچێوه‌كه خۆیان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی یه‌ك كاندید یه‌كلایی ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نووسینگه‌ی حیزبی فه‌زیله به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هاتووه، به‌هۆی بوونی بۆچوونی جیاواز له‌نێوان هێزه‌كانیاندا؛ به‌شێكیان مه‌یلیان بۆ نزار ئامێدی كاندیدی یه‌كێتی هه‌یه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش پاڵپشتی له فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسیاری ئاڕاسته‌ی فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان، به ئامانجی ڕه‌خساندنی كاتی زیاتر بۆ ڕێككه‌وتنی كورد له‌سه‌ر كاندیدێك.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه به جیا میوانداری شاندی پارتی و یه‌كێتیان كردووه و گوێیان له بۆچوونه‌كانیان گرتووه، چوارچێوه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ردوو حزب بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك بۆ ئاسانكاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له‌ناو واده ده‌ستوورییه‌كاندا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شایسته نیشتمانییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە