1 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌گه‌ری هه‌یه دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌كات
كه‌مێك دیكه واده‌ی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و بڕیاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه بچێت. ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی سێیه‌كی په‌كخه‌ریش بۆ په‌كخستنی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌گه‌رێكب ه‌هێزه.
به‌پێی كارنامه‌ی فه‌رمی، بڕیاره كه‌مێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێ بكات، دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كه 19 كاندیدی هه‌یه، كاندیده‌كان به‌شێكیان كوردن و سوننه و شیعه‌شیان تێدایه.
دوێنێ شه‌و به‌شێك له میدیاكان باسیان له ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنه‌كه كرد به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌نگۆكانی ڕه‌ت كرده‌وه. ڕاشیگه‌یاند: دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌نگۆكان له‌باره‌ی دواخستنیه‌وه ڕاست نییه.
په‌یامنێری په‌یام له به‌غداد ڕایگه‌یاند: تا ئێستا بڕیاری دواخستنی دانیشتنه‌كه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت و هێزه ڕكابه‌ره‌كان سێیه‌كی په‌كخه‌ر به‌كاربهێنن.
له‌نێو كاندیده‌كاندا پارتی دوو كاندیدی هه‌یه، ئه‌وانیش فواد حسێن و نه‌وزاد هادی-ن، یه‌كێتیش به فه‌رمی (نزار ئامێدیی) بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتووه به‌ڵام هه‌ریه‌ك له له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق و عه‌بدوڵڵا عالیاوایی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران و ئاسۆ فه‌ره‌یدون، په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌و حزبه خۆیان پاڵاوتووه. هه‌روه‌ها دكتۆر موسه‌نا ئه‌مینیش كاندیدی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ڕه‌وتی هه‌ڵوێسته.
به‌پێی نه‌ریتی سیاسیی له عێراقدا، سه‌رۆككۆمار پشكی كورده به‌ڵام لایه‌نه‌كان یه‌كلا نین له‌وه‌ی ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن. سوننه‌كان بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان ده‌نگ به فواد حسێن، كاندیدی پارتی وبه‌شێكیشیان ده‌نگ به نزار ئامێدی، كاندیدی یه‌كێتی ده‌ده‌ن.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی شیعه‌كانیش كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوودا له‌ناو خۆیاندا ڕێك نه‌كه‌وتن ده‌نگ به كام كاندیده بده‌ن و داوایان له‌پارتی و یه‌كێتی كرد له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش ڕێك بكه‌ون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە