2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
هه‌وڵێك هه‌یه ئه‌وانه‌ی فۆرمی هه‌ژماری من ـیان پڕ نه‌كردوه‌ته‌وه مووچه‌كانیان ته‌وتین بكڕێت
هه‌ردوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و غالیب محه‌مه‌د داوا له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كه هه‌ژماری منیان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی فیدڕاڵیه‌كان ته‌وتین بكرێت.
به پێی نوسراوێك كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌وه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، سكاڵای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان گه‌یاندووه كه تا ئیستا هه‌ژماری منیان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه‌كانیان لێ ده‌كات،
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ن ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه و پاراستنی مافه‌كانیان چوونكه بڕینی مووچه پێشێلكردنی مافه‌كانیانه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه به پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌كانیان له بانكه فیدڕاڵیه‌كان ته‌وتین بكرێن و دابه‌ش بكرێت كه ئه‌م بڕیاره هێشتا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە