2 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاش كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ولێر و سلێمانی، گه‌ڕایه‌وه به‌غداد
هیچ ئاماژه‌یه‌كی گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆماره‌وه به‌دی ناكرێت، شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌ش پاش كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ولێر و سلێمانی، گه‌ڕایه‌وه به‌غداد
ئه‌مڕۆ شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، هه‌روها ئه‌ندامێتیی هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و، موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس و، عه‌باس ڕازی ئه‌مینداری گشتیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی و، له سلێمانییش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سوودانی، باس له شایسته پرسه ده‌ستوورییه‌كان، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كراوه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كان.
باره‌گای بارزانییش ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ، مه‌سعود بارزانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه "سه‌رۆككۆمار پشكی كورده و ده‌بێ میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی دیاری بكرێت و بچه‌سپێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌ڕه‌تێك پڕۆسه‌ی سیاسی تووشی كێشه نه‌بێت و به‌پێی ئه‌و میكانیزمانه به‌ربژێری سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێت".
به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار و، كێشه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه ئه‌مریكا ڤیتۆی له‌سه‌ر نووری مالیكی هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دوو جاره دوا ده‌خرێت، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان لاینه سیاسییه‌كان ئه‌م پرسانه یه‌كلا بكرێنه‌وه و، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە