10/02/2026 294 جار خوێنراوەتەوە

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی یه‌ك بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم


چیا نووری، پەیامنێری پەیام لە بەغدا ڕایگەیاند: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستانی واژوو کردووە هاوكاتیش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێین پاره‌كه‌ بگات.
پەیامنێری پەیام لە بەغدا وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت ئه‌مڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامدا، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە پەیامی ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتی پارەکەدا خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و، هەر لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ناردنی مووچەی مانگی یەک لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ی ساڵی 2025 لە هەرێم دابەش نەکراوە و، نازانرێت حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش داهاتی نانەوتیی ئەو دوو مانگەی چی لێ کردووە.

یەکشەممە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ بەدواداچوونی کێشەی مووچە سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد. 
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، پێی ڕاگەیاندبوو ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکات، مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەبێ کێشە لە کاتی خۆیدا بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرزیدا جێگیرە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به یەک ملیۆن و 22 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی گازوایل له‌ ئه‌ورووپا گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی له‌ چوار ساڵی ڕابردوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هەڕەشەی لێدانی ١٨ کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمریکی دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌ستی كرد به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگای سووریاوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا