پێش 2 هەفتە 245 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هەڕەشەی لێدانی ١٨ کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمریکی دەکات


سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لێدانی ١٨ کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمریکی دەکات و داوا لە کارمەندەکانیان دەکات بۆ پاراستنی گیانیان دەستبەجێ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. 
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە کاتژمێر ٨ی شەوی یەکی نیسانەوە، لە بەرامبەر هەر کردەوەیەکی "تیرۆرکردن" لە ناوخۆی ئێراندا، کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج. 
تاران ئەو کۆمپانیایانە بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکرد و تەکنەلۆژیای زانیارییەوە هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن بۆ دیاریکردنی ئامانجە سەربازییەکان؛ لیستەکەش ١٨ کۆمپانیای زەبەلاح دەگرێتەوە، لەوانە (ئەپڵ، گۆگڵ، مایکرۆسۆفت، مێتا، ئینتێڵ، تێسلا، ئای بی ئێم و بۆینگ). 
سوپای پاسداران هۆشداریی توندی دا بە کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانە کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان دەستبەجێ شوێنی کارەکانیان چۆڵ بکەن، هەروەها داوای لەو هاووڵاتییانەش کرد کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا و لە مەودای یەک کیلۆمەتریی دەوروبەری بارەگای ئەو کۆمپانیایانە نیشتەجێن، ڕوو لە شوێنی ئارام بکەن. 
ئەم هەڕەشەیە وەک وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی و تاران جەخت دەکاتەوە کە لەمەودوا بەرامبەر هەر هێرشێک، ناوەندێکی کاریگەری ئەو کۆمپانیایانە تێکدەشکێنن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له‌ چین ده‌كات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت

سەرەتا