2 رۆژ پێش ئێستا
273 جار خوێنراوەتەوە
عێراق دهستی كرد به ههناردهكردنی نهوت له ڕێگای سووریاوه
عێراق دەستی کرد بە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ بەندەری بانیاسی سوریا لە ڕێگەی وشکانییەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی بەپەلە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوە دوای داخستنی گەرووی هورمز.
حکومەتی خۆجێیی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری "وەلید" ـەوە یەکەم کاروانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرەو خاکی سوریا بەڕێکەوتووە.
موئەیەد دلێمی، وتەبێژی حکومەتی ئەنبار ئاشکرای کرد کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ١٠١ تانکەر دراوە کە بڕی سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار لیتر نەوتی خاویان بارکردووە و ئاڕاستەیان بەندەری "بانیاس" ی سوریایە لەسەر دەریای ناوەڕاست.
ئەم بڕیارەی بەغداد لە کاتێکدایە کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە بەندەرەکانی باشوورەوە تووشی پەککەوتنی گەورە بووە.
بەرپرسانی عێراق پەنابردن بۆ هەناردەی وشکانی وەک بژاردەیەکی سنووردار دەبینن بۆ دەربازبوون لەو گەمارۆ ناڕاستەوخۆیەی بەهۆی جەنگەوە دروستبووە، بەتایبەت دوای ئەوەی تێچووی دڵنیایی و مەترسییەکانی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بێوێنە بەرزبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە