10/02/2026 260 جار خوێنراوەتەوە

نازانرێت داهاتی مانگه‌كانی 11 و 12 چی لێهاتووه‌، له‌كاتێكدا مووچه‌ی ئه‌و مانگانه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌

سێیەکی مانگی دوو تێپەڕیوە و مووچە لە هەرێم دابەش نەکراوە، وەزارەتى دارایى-ش دەڵێت، سەرجەم ڕێکارەکانى مووچەی مانگی یەک تەواو بووە و چاوەڕێن بەغداد پارە بنێرێت.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند: لەئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیدارى و ژمێریارییەکان لە فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدڕاڵ بۆ مووچەى مانگى کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بوون.

وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاشیگەیاندووە: چاوەڕێی گەیشتنی تەمولین بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دواى ئەوە دێت دوێنێ چیا نووری، پەیامنێرى پەیام لە بەغدا ڕایگەیاند: تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق، نووسراوى خەرجکردنى مووچەى مانگى یەکى هەرێمى کوردستانى واژوو کردووە.

دواکەوتنی مووچەى مانگى یەک لەکاتێکدایە هێشتا مووچەى مانگەکانى 11 و 12 ی ساڵى 2025 لە هەرێم دابەش نەکراوە و، نازانرێت حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێمیش داهاتى نانەوتیى ئەو دوو مانگەى چی لێ کردووە.

پێشتریش، ئەحمەد حاجى ڕەشید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ بەدواداچوونى کێشەى مووچە سەردانى وەزارەتى دارایى عێراقى کرد. و تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق، پێى ڕاگەیاندبوو ئەگەر حکومەتى هەرێم پابەندییەکانى خۆى لە کاتى خۆیدا جێبەجىَ بکات، مووچەى مانگەکانى داهاتوو بەبێ کێشە لە کاتى خۆیدا بۆ مووچەخۆرانى هەرێم خەرج دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    پەیامنێرى پەیام: مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ئاگربه‌ست؛ نرخی نه‌وت هاڕه‌ی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌سه‌رووی 110 دۆلاره‌وه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بازرگانیی هەرێم: بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخ و ڕێگری لە سەرپێچی، لیژنەكانی چاودێریی زیاد كراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە قەیرانی گەورەی وزە، ئۆپیك بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرز كردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به یەک ملیۆن و 25 هەزار دینارە

سەرەتا