09/04/2026 248 جار خوێنراوەتەوە

هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەردەوامە

بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان  کە بووەتە هۆی برینداربوون و کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتی و زیانی ماددی زۆر بەردەوامە و بەشێک لە وڵاتانیش داوا دەکەن هێرشەکان ڕابگیردرێت. 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی چڕیان کردە سەر گەڕەکی "شیاح" لە باشووری بەیرووت و چەندین شارۆچکە و گوندی سنووری لە باشووری لوبنان، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ تۆپبارانێکی توندی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی "حاریس". 
ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان بۆ هەواڵ ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکان هەریەکە لە شارۆچکەکانی (کفرا، جومەیجمە، سەفەد بەتیخ، مەجدەل سەلم، دێرانتاڕ و دەوروبەری پردی قاسمەیەی) گرتووەتەوە. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بۆردوومانکردنی شارۆچکەی "عەباسییە" لە باشووری وڵاتەکە، بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس کە باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە. 
لەلایەکی دیکەوە، بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە لە وەڵامی ئەوەی ناوی برد بە "پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست"، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا، حزبوڵڵا ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو بە ئامانجی تۆڵەکردنەوە، ناوچەی نیشتەجێبوونی "مەنارە" یان لە باکووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا