09/04/2026 231 جار خوێنراوەتەوە

ڤانس: لوبنان به‌شێك نیه‌ له‌ ئاگربه‌ست

په‌یام

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە ئێران و ڕایدەگەیەنێت، نابێت تاران هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بکاتە بیانوو بۆ پاشەکشە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئەگەرنا ڕووبەڕووی بژاردەی سەربازیی ترەمپ دەبنەوە. 

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەنگاریا، ڕایگەیاند، واشنتن هەرگیز لوبنانی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەست هەژمار نەکردووە. ئەم لێدوانانەی ڤانس تەنیا چەند ڕۆژێک بەرلە بەڕێوەچوونی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە وڵاتی پاکستان دێت. 

ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئێرانییەکان بە جیدییەتەوە بێنە سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە شکستهێنانی دانوستانەکان بەهۆی دۆخی لوبنانەوە تەنیا بژاردەی تاران خۆیەتی و پەیوەندی بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەوە نییە. ئاماژەی بەوەش کرد، تاران پێشتر بەڵێنی کردنەوەی گەرووی هورمزی داوە و لە بەرانبەردا ئیسرائیلییەکان هەوڵ دەدەن زەمینەیەکی گونجاو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لەگەڵ ئێران بڕەخسێنن. 

لە لایەکی دیکەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا لەوەی هەر پێشێلکارییەک یان کشانەوەیەک لە لایەن ئێرانەوە، "ئەنجامی کوشندەی" دەبێت. ڕاشیگەیاند، ئەگەر تاران هەنگاوی پێویست نەنێت، ئەوا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بژاردەی گەڕانەوە بۆ جەنگی لەبەردەستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا