09/04/2026 267 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: هێزەکانى ئەمریکا لەنزیک ئێران دەمێننەوە

پەیام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە ئێران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاران پابەندی ڕێککەوتن نەبێت، هێزەکانیان ئامادەن بۆ وەشاندنی گورزێکی سەربازیی گەورەتر و بەهێزتر، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووبێت. 

لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی، لەوانە کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکە و یەکە سەربازییەکان، لە پێگەکانی خۆیان لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. 

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی تەواوەتی پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبێت -کە ئەو بە دووری دەزانێت- ئەوا هێرشی سەربازی بە شێوازێکی زۆر گەورەتر و بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەکارهێنانی هێزی وێرانکەر دژی ئامانجە ئێرانییەکان. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە خاڵە بنەڕەتییەکانی ڕێککەوتنەکە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەری ڕێککەوتوون، بریتین لە ڕێگریکردن لە تاران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز بۆ هاتوچۆی نێودەوڵەتی؛ هەربۆیە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ئێستا سەرقاڵی خۆ کۆکردنەوەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

سەرەتا