2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر لوبنان دەکەن
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ئێران، ئیسرائیل هێرش و ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی لە لوبنان فراوانتر دەکات و؛ ئێران و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپاش ئەمە بە "پێشێلکارییەکی مەترسیدار" ناودەبەن و داوا دەکەن ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە.
دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی لە باشووری لوبنان فراوانتر کردووە و، لە دواین هێرشیشدا بە چڕى بەیرووتیان بۆردومانکرد کە بوە هۆى کوژرانی سەدان کەس و وێرانبوونی دەیان باڵەخانە لە شارەکە.
لە بەرانبەردا، تاران نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەمبەر ئەو هێرشانە دەربڕی و، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی بی بی سی، هێرشەکانی ئیسرائیلی بە "پێشێلکارییەکی کوشندە" بۆ سەر ڕێککەوتنی ئاگربەست وەسف کرد. هەروەها داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد پابەندی ڕێککەوتنەکە بن و داواشی لە واشنتۆن کرد گوشار بخاتە سەر هاوپەیمانەکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.
لەلایەکی دیکەوە، فەرەنسا و بەریتانیاش هاتنە سەر هێڵ و هەڵوێستی توندی خۆی نیشان دا و، رایانگەیاند بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان دەکەین و داواى ڕاگرتنی دەستبەجێى هێرشەکان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە