1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. بەخشین، هاوكاریی خۆراكی پێشکەشى 350 خێزانی نەدار کرد
پەیام
لە هەنگاوێكی جیاوازدا، دەزگای خێرخوازیی بەخشین لە ئۆفیسی خۆی لە شاری هەولێر، هاوكاریی خۆراكی پێشكەش بە (350) خێزانی نەدار كرد.
پرۆسەكە بە شێوازێكی پڕ لە ڕێز بەڕێوە چوو، تێیدا خێزانەكان وەك میوانێكی ئازیز بانگهێشت كران بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكانیان.
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر جەخت لە بەردەوامیی كارەكانیان دەكاتەوە و دەزگاكەش وەك پردی پەیوەندیی نێوان خێرخوازان و هەژاران ڕۆڵی خۆی دەبینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە