2 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر وەرگرتنەوەی د ا عـشە توركەكان، عێراق سوپاسی توركیا دەكات
پەیام
حكومەتی عێراق داوا لە وڵاتان دەكات چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش وەبگرنەوە، سوپاسی توركیاش دەكات كە ئامادەی وەرگرتنەوەی داعشە توركەكانە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە میانەی پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی توركیای كرد و ڕایگەیاند: حكومەتی ئەنقەرە ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دەستگیركراوانەی داعش كە بەڕەچەڵەك توركن و ئێستا بۆ عێراق گوازراونەتەوە.
هاوكات لە وتارێكدا كە پێشكەشی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد، فوئاد حسێن ڕایگەیاند: عێراق داواكاریی خۆی بۆ هەموو وڵاتان نوێ دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان لەئەستۆ بگرن و زیندانیانی داعش وەربگرنەوە و لە خاكی خۆیان دادگاییان بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە